سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێکى ده‌رباره‌ی سووتانی بازاڕی قەیسەری بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانى خۆى بەرانبەر سوتانى دووکانەکانى قەیسەرى دەربڕى و هیواى چاکبوونەوەى بۆ بریندارەکان خوازێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى ئایار/ 2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵیت، “بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست کە بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە.”

دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست کە بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە.

هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم و هاوخەمی کاسبکارانی ئەو بازاڕەم کە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بکەن.

سوپاسی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش و تەندروستی دەکەم کە بەرپرسانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و بەریان بە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە گرت.

پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانه‌ و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ ڕووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی ڕێنمایییەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی سەلامەتی بن.

ئەم بازاڕە شوێنەوارێکی مێژوویی و سیمایەکی جوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هەموو پشتیوانییەک بۆ هەرچی زووتر نۆژەنکردنەوەی، ڕادەگەیەنین.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

2024/5/6
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین