یەکەمین ژنە پەرلەمانتار لە مێژووی بەریتانیادا دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

نانسی ویچێر لانگورن، یەکەم ژنە پەرلەمانتار بوو لە بەریتانیا، هاوکات پڕۆژە یاسای لەسەر قەدەخەکردنی خواردنەوەی کهول بۆ کەسانی ژێر تەمەن هەژدە ساڵ دەکردو، داکۆکی لە مافی ئافرەت و منداڵان دەکرد.

نانسی وێچیر، لە ساڵی 1879 لە (ڤیرجینیا) لە دایکبوو. دواتر هەر لە ڤیرجینیا ریچموندی ژیا. لە کاتی سەردانی بۆ بەریتانیا، چاوی کەوت بە (واڵدورف ئاستور) کە پیاوێکی دەوڵەمەند و دەسەڵاتداری بەریتانیا بوو. کە دوای ماوەیەکی کورت ژیانی هاوژینییان پێکهێنا، لە ساڵی 1910 دا (واڵدورف) بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا، بەو هۆیەو نانسی لە کاروباری حکوومەت نزیکبووەوە. 

لە ساڵی 1919 واڵدورف و نانسی، نازناوی (ڤوکانت)یان لێنرا کە بۆ کەسانی ناسراو و خاوەن دەسەڵات بەکار دەهات. دواتر نانسی دەنگێکی زۆری بۆ پەرلەمانی بەریتانیا بە دەستهێنا و بووە یەکەم ژنە پەرلەمانتار لە مێژووی بەریتانیادا.

نانسی، ئەندامی پارتی پارێزگارانی ئینگلیز بوو لەگەڵ حیزبی(ویگ) کە حزبێکی کۆنی بەریتانیا بوو ململانێی دەکرد. لە کارەکانیدا زیاتر لەسەر مافەکانی منداڵان و ئافرەتان پێداگری و کاری دەکرد. 

یەکەمین ژن بوو کە گەڵاڵەیەکی یاسایی پێشکەش بە پەرلەمان کرد، تێیدا داوای قەدەخەکردنی فرۆشتنی ماددە کهولییەکانی دەکرد بە هەرزەکاران و خوار هەژدە ساڵان. 

نانسی، لە ساڵی 1945 دەستی لە کاری پەرلەمانی کێشایەوە. لە تەمەنی 85ساڵیدا کۆچییدواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین