سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لەبارەى "دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوولا بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و پلان و ستراتیژى پێشخستنى ئابوورى و په‌ره‌پێدان له‌ته‌واوى عێراق، كرد."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، "چه‌ند دۆسیا و پرسێكى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و یاسا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین