یەکەمین ژنبوو کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە فڕیندا تۆمار کرد دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

یەکێکە لە ژنە کاریگەرەکانی جیها، کە گۆڕانکاری لەو بیروباوەڕەدا کردووە کە کاری فڕۆکەنی، کارکردن لە بەرەکانی جەنگ و کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان بە ژن ناکرێت. ئەو یەکەمین ژنبوو کە توانی گەشتێکی سیانزە کاتژمێری بە ئاسماندا بکات.

ئەمێلیا ئیاهەرت، لە ساڵی 1897 لە (ئاچسیون/کانزاز) لە دایکبووە. سەرەتا خەونی چوونە کۆلێژ و درێژەدان بە خوێندنی هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕۆڵی پەرستار و چارەسەرکردنی بریندارەکانی بینی بڕیاریدا وەکو پەرستار کاربکات. دوای تەواوبوونی جەنگ و گەڕانەوەی بۆ ناو خێزانەکەی ڕۆڵی مامۆستای دەبینی و منداڵە ئاوارەکانی فێری زمانی ئینگلیزی دەکرد.

ساڵی1920 ئەمێلیا بۆ یەکەمجار سواری فڕۆکە بوو، ئەوەبووە هۆکاری وەرچەرخان لە ژیانیدا، چونکە ئیتر خولیای فڕۆکەوانی کەوتە سەری بۆ ئەم مەبەستە چەندین کاری جۆراوجۆری کرد تا توانی (1000) دۆلار کۆبکاتەوەو ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەوانی بکات. 

ئەمیلیا لە ساڵی 1921، بۆ یەکەمجار بە تەنیا گەشتی فڕۆکەوانی ئەنجامدا دوای ساڵێک توانی خۆی فڕۆکەیەک بکڕێت، لە ساڵی 1928 لە ئەمریکاوە بە فڕۆکە چووە بەریتانیا، یەکەمین ژنبوو کە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی تێپەڕبکات. چیرۆکی ئەم گەشتەی لە لایەن (جورج پوتنام) چاپکرا، کە دواتر لە ساڵی 1932 هاوسەرگیری لەگەڵ کرد.

لە ڕێکەوتی (210-21-1932) ئەمیلیا بە تەنیا بەسەر ئەتڵەسدا تێپەڕیوەو پێوانەیەکی نوێی بۆ فڕین تۆمارکرد کە 13 کاتژمێر و 5 خولەک بووە. بۆ ئەم سەرکەوتنە مەدالیای لە سەرۆککۆمار (هێربرت هوڤێر) وەرگرتووە. دوای چەند مانگێک لەسەرکەوتنەکەی بووە یەکەمین ژن کە لە (هاوایی) یەوە تاکو (کالیفرنیا) بە سەرکەوتوویی بفڕێت. دواتر لە ساڵی 1937لەگەڵ فڕۆکەوانێکی تر گەشتێکیان بەسەر جیهاندا دەستپێکرد. 

سەرەتا لە میامی و فلوریداوە دەستیان پێکرد پاشان لە باشوری ئەمریکا، ئەفریقا، تایلەند، سەنگاپور و ئوستورالیا تێپەڕبوون، بەڵام کاتێک دوورگەی هۆڵەندیان بەجێ دەهێشت ونبوون، تەنیا شتێک کە دوایان بە جێما پەیامێکی توڕەبوونبوو کە بۆ پاسەوانی دەریایی ئەمریکایان ناردبوو. 

ئەمیلیا و فڕۆکەوانەکەی هاوڕێی و فڕۆکەکەیان هەرگیز نەدۆزرانەوە، لە ساڵی 1939 هاوسەرەکەی (جورج پوتنام) بۆ ڕێزلێنان لە ئیمیلیا کتێبێکی بە ناوی (باڵەکانی بەرزبوونەوە نووسی).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین