پۆلیسى بەرگریی شارستانى بۆ هاووڵاتییان: ئامێرە کارەباییەکان لە کاتى خەوتن بکوژێننەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەربەراتیى پۆلیسى بەرگریی شارستانى هەولێر داوا هاووڵاتییان دەکات پابەندى ڕێنماییەکانى سەلامەتى بن و دەشڵێت، ئامێر و رووناکەرەوە کارەباییەکان لە کاتى خەوتن بکوژێنەوە.

بەرگریی شارستانى هەولێر (19) ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن و سەلامەتى گیان و ماڵى هاووڵاتییانى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تکایە پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن و سەلامەتی بن بۆ ئەوەی گیان و ماڵتان سەلامەت بێت و جەژنێکی خۆش و پشوێکی سەلامەت بەسەربەرن:

  1. دڵنیابوون لە هەر ئامێرێکی ئەلکترۆنی و کارەبایات کە دەیکرێت دەکرێت لە کوالیتی بەرزو باشدا بن.
  2. وەرگرتنی هێزو لۆدی کارەبایی بە هاوتاکردنی بۆ بری بەکار بردن و پێویست بوونی بۆناو ماڵ و شوێنی کار و بالەخانەکانتان.
  3. دڵنیایی دان بە سویچ پلاک و تقسیماتی کارەبای وەک دابەشکاری سوپچەکان .
  4. بەکار بردنی ئامێرەکانی گونجاوی کارەبایی بەو ئەندازەیەی کە گونجاون بۆ بەکار هێنانیان.
  5. دوور خستنەوەی مادەو کەرستەو کاڵا مەترسیەکانی ناو ماڵ لە کەروسەو سویچ پلاکات و ئامێرە کارەبایەکان.
  6. کوژاندنەوەی ئامێرو روناکەرە وە کارەباییەکان لە کاتی خەوتن.
  7. کوژاندنەوەی ئامێرو رووناک کەرەوەکان لەکاتی جێهێشتنی مالەکان و چوونە گەشت و سەیران .
  8. دەستکاری نەکردنی کەرەسە کارەباییەکان بە بێ ئەوەی هیچ ئەزموون و شارەزایتان لەسەریان بێت.
  9. دوورکەوتنەوە لەو جێگایانەی کە ئەگەری بلاو بوونەوەی تەزووی کارەباییان لێ بەدی دەکرێت و کەوا بارگاوی بوون .
  10. ڕێنمایی و ئامۆژگاری منالان لە لایەن دایکان و باوکانەوە بۆ دەست لێنەدان لە ئامێرە کارەباییەکان .
  11. یاری نەکردن بە ئامێرو کێبل و کەرەسە کارەباییەکان کەزۆر مەترسیدارن .
  12. جێنەهێشتنی کێبلی بارگاوی کردنەوەی مۆبایل کە زۆر مەترسیدارە هۆکارێکە بۆ درووست بوونی ئاگروو دزە کردنی تەزووی کارەباین مەترسی لەسەر منالەکانتان.
  13. جێنەهێشتی ئامێرەکانی کارەبایی بە پێکراوی وەک وتووی قژو مەکووی دەستی جل و بەرگ
  14. بەجێنەهێشتنی ئامێرەکانی کە ڕۆژانە پێویستان بە بارگاوی کردنەوەیە وەک (مۆبایل +لایت +کەرەسەکانی تر)هتد.
  15. گەرانەوەی سویچ پلاکەکەنتان لە پێکراویەوە بۆ پێنەکراوی وەک (on+of)کە مەترسی کارلێکیان لێ بەدی دەکرێت وەک داخستنی دائرەی کارەبایی.
  16. دڵنیابوون لە هەر مەترسیەکی لێچوونی غازوو گازە مەترسیدارەکان و پێنەکردنی سویچ پلاک و داگیرساندنی گڵۆپە ڕووناک کەرەوەکان.
  17. هەرگیز نابێت ئاو بەکار بهێنرێت لە کاتی ئاگر کەوتنەوە لە بۆردە کارەبابی و کەرەسەکانی کارەبایی لەبەر ئەوەی ئاو مادەیەکی گەیەنەرە.
  18. لەکاتی گەشت و سەیران تکایە دایکان باوکان وریای مندالەکانتان بن لەو ناوچانەی ئاوی لێیە. 
  19. گەنجانی بەرێز مەلەکردن لەو شوێنانەی شارەزانیت یاخود مەلە نازانیت ژیانی خۆت مەخەرە مەترسی .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین