سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى سلێمانى دەكات
نوچە نێت
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى سلێمانى دەكات بۆدياريكردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ لايەنە سياسييەكان كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە (22/حوەزيران/ 2024) سەرچاوەيەك بە ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) راگەياندووە، سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ يەكێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و حزبى و شيوعى و پارتە ئيسلامييەكان سەردانى سلێمانى دەكات.
ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوەش كردووە، ئامانج لەو سەردانەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان لێتێگەيشتنى لايەنە سياسييەكانە بۆ دياريكردنى رۆژێك بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان و يەكخستنى هەڵوێستى لايەنەكان لەسەر دۆسيە هەڵپەسێدراوەكانى نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەو سەردانى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لەدواى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانە كە بڕياربوو لە (10)ى ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، بەڵام دواتر بەهۆى گۆڕانكارى لە كوردسييەكان لە لايەن دادگاى فيدڕاڵييەوە هەڵبژاردنەكە بۆ كاتێكى ديكە دواخرا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment