بانکی نیودەوڵەتی: ئابووریی عێراق لە گەشەکردندایە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئابووریی عێراق تا (2026) بە ڕێژەی زیاتر لە (5٪) گەشە بکات و ئەم بەرز بوونەوەیەش بەهۆی کەرتی نەوتەوە دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، لە ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیدا بلاوکراوەتەوە، "پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ئابووری عێراق بەرز بوونەوە بەخۆیەوە ببینێت".

لە ڕاپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتیدا ئاشکرا کراوە، "گەشەی ئابووری عێراق لە (2022) دا بە ڕێژەی )7.6٪(، لە  (2023) بە ڕێژەی (2.9٪) بووە. پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی (2024) بە ڕێژەی (0.3٪) کەم بێتەوە، بەڵام لە (2025) بۆ (3.8٪) بەرز ببێتەوە، لە (2026) بۆ (%5.3) گەشە بکات".

ڕاپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتی جەخت لەوەش دەکاتەوە، "پەرەسەندنی کەرتی نەوت لە داهاتوودا بە دڵنیاییەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی گەشەکردنی ئابووری عیراق و هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ وڵاتاندا".

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر نەوتی عێراق و زیاتر هەناردەکردنی بۆ وڵاتان، ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی زیاتر پشتڕاست بکرێنەوە، ئەگەرچی لە ڕابردوودا عێراق بە دۆخی سەختی ئابووریدا تێپەڕیوە، بەڵام داهاتوو پێشهاتی ئەرێنی نیشان دەدەن سەبارەت بە پەرەسەندنی ئابووری ئەم وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین