پەرلەمانی عێراق لەسەر دۆلار لێپێچینەوە لە وەزارەتی دارایی دەكات ئابووری جیهان

نوچە نێت:

بەهۆی نیگەرانی زۆری هاووڵاتییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی بکات بۆ یەکلاییکردنەوە و تاوتوێکردن و لێکەوتەکانی بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی دۆلار.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/10/08) ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق (ئەلسەباح) بڵاویکردەوە کە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە تایبەت تەرخان کراوە بۆ میوانداریکردنی فالح ساری، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی. ئەم ڕۆژنامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە، ئامانجی دانیشتنەکە، دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ کاریگەرییەکانی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار، کە بە فەرمی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو بارەیەوە، ڕاوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارانەی دەگیرێنەربەر، بە تایبەت بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بە واتای تێکچوونی ڕەوشی ئابووری نایەت، بەڵکو لە چوارچێوەی خۆپارێزی پێشوەختە و پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و دارایی دایە، بۆ خۆ ئامادەکردن لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی کاریگەر لەسەر سەرچاوەکانی دەوڵەت یان توانای پاڵپشتیکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی و خەرجییە گشتییەکان.

لەنێو شارەزاییانی ئابووری و خودی پەرلەمانیش، ئەم پێشهاتانە بیرۆڕای جیاواز و دژبەیەکیان لێکەوتووەوە و ئەم هەنگاوەی پەرلەمانیش دوای دروستبوونی ئەو نیگەرانییە دێت کە بە فراوانبوونی کەلێنی نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاری ڕەش دروستبوو.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە (2026/10/06)، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە (1520 دینار دیاریبکات و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین