ڕووسیا و ئەمریکا بۆ دابەزاندنی نرخی گاز ڕێککەوتن ئابووری جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ڕووسیادا واژۆکراوە بۆ دابەزاندنی نرخی گاز و سووتەمەنی لە ئەمریکا  و جیهاندا، کە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا سزا ئابوورییەکان لەسەر کۆمپانیا ڕووسییەکان هەڵدەگیرێت، دوای جێبەجێکردنی ڕیککەوتنەکە.

ڕۆژی هەینی (2026/10/9) ماڵپەری ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا، ڕووسیا ڕەزامەندی داوە گاز بۆ ئەمریکا و بازاڕەکانی جیهان دابین بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکانی ئیدارەی ئەمریکایە بۆ دابەزینی نرخی گاز و سووتەمەنی لە جیهاندا، لە بەرامبەردا ئەمریکا سزا ئابوورییەکان لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکان و گازی ڕووسیا هەڵدەگرێت.

سەبارەت بە بڕی دابینکردنی گاز ترەمپ ئەوەی ڕوونکردەوە، دوای ئەوەی ڕووسیا ڕازیبوو بە رێککەوتنەکە ڕاستەوخۆ بڕی (300) هەزار تۆن دیزڵی بۆ ئەمریکا و جیهان دابینکرد، وابڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕی (500) هەزار تۆن دابین بکات، دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ یەک ملیۆن تۆنی دیکە ڕەوانەی ئەمریکا و بازاڕەکانی جیهان دەکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی پاڵاوگەکانی ڕووسیا، هاوکات لە ماوەیەکی تردا بڕی سێ ملیۆن تۆنی دیکە دابین دەکات کۆی گشتی بڕی دابینکراوی گاز لەلایەن ڕووسیاوە دەگاتە پێنج ملیۆن تۆن.

 هاوکات سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنە نوێیە، بەیەکەوە دەبنە هۆی دابەزینێکی  مێژوویی لە نرخی گاز و سووتەمەنی لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێراندا.

شایەنی باسە ئەمریکا ئەو سزایانەشی لەسەر ڕووسیا هەڵگرت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (2025) بەسەر کۆمپانیا  نەوتییەکانی ڕووسیادا سەپاند  بەهۆی هەلگیرسانی  جەنگی مۆسکۆ لە ساڵی (2022)، کە دەتوانێت یارمەتی پۆتین بدات لە درێژەدان بە شەڕ لەگەل ئۆکرانیادا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین