ترەمپ: لەم نزیکانە جەنگ کۆتایی دێت و نرخی نەوت دادەبەزێت ئابووری جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە کۆتایهاتنی جەنگی ئێران رایگەیاند، "لەم نزیکانەدا جەنگی ئێران کۆتایی دێت و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت دادەبەزێت."

ڕۆژی شەممە (2026/9/12) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانێکیدا بۆ ئێرلەندا لەگەڵ مایکل مارتن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە. سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەنگی ئێران و نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان ترەمپ پێیوایە بەمزیکانە کێشەکانیان لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت و گووتی، "بەم نزیکانەدا جەنگی ئێران کۆتایی دێت و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت دادەبەزێت."

هەروەها لەبارەی هێرشی حووسییەکان بۆسەر بۆری نەوتی سعوودیە رایگەیاند، "حووسییەکان نایانەوێت لەگەڵ ئێمە بجەنگن، محەممەد بن سەلمان دۆستێکی باشی منە، ئێوەش دەیبینن هەموو شتێک باش دەبێت."

ترەمپ لەدرێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد کە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بەدەستی خۆیانە، هاوکات سەبارەت بە هاوکاری ئێران بۆ گرووپە چەکدارەکانی حووسییەکان پەیامێکی بۆ تاران ناردوو و ڕاشیگەیاند، حووسییەکان خۆیان لە ململانێی چەکداری راستەوخۆ بەدوور گرتییە و باشیش لەمە تێگەیشتوونە، راستە ئەوان سەر بە ئێرانن، بەڵام نایانەوێت لەگەڵ ئێمە بکەونە ململانێ."

جێگەی ئاماژە پێدانە،(8)ـی ئەیلوولی (2026)، حووسییەکان هێرشیان کردە سەر چوار شاری باشووری سعوودییە. بەهۆی ئەم هێرشە زیاتر لە (70)کەس بریندار بوون و ئاگر لە دامەزراوە نەوتییەکان کەوتەوە و بەهیە نزخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرزبۆتەوە. هەروەها محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە نزیکەی دوو کاتژمێر لە پەیوەندییەکدا قسەی لەگەڵ ترەمپ کردووە، بەڵام بەگوێرە زانیارییەکان ترەمپ نەیویستووە هاوکار بێت لە هێرشکردنە سەر حووسییەکان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین