ئاژانسی نێودەوڵەتی هۆشدرایی دەدات لە کەمی دابینکردنی سووتەمەنی لە جیهاندا
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/9/11) ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، وا چاوەڕوان دەکرێت دابینکردن لەسەر نەوتی جیهانی لەمساڵدا زیاتر دابەزێت، پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر پێشبینی دەکرا، چونکە نەبوونی هیچ پێشکەوتنێک لە کۆتاهاتنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ئاسایی نەبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە کەنداو دابینکردنی بۆ نەوت بۆ ساڵی (2027) دوادەخات و هەروەها نرخی سووتەمەنی ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات.
لەم هەفتەیدا نرخی نەوت زیاتر لە (110) دۆلاری تێپەڕاند، بەهۆی زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە سووتەمەنییەکان بۆ دوو هێندە، ئەو زیانانەش کە بەر پاڵاوگەکانی سووتەمەنی کەوتبوون.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانگی ئابدا پشکەکانی سووتەمەنی لە جیهاندا بە بڕی (3.1) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە، کە ئەم بڕە کەمکردنە دوایین جار لە ساڵی (2023) تۆمارکراوە، بەڵام "تا ئێستا کۆگاکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە هاوسەنگکردنی بازاڕدا".
لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتییدا هاتووە، هێرشەکانی سەر دامەرزاوەکانی وزە لە سعودییە و گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وایکرد بەرهەمهێنانی نەوتی لە گرووپی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهاندی ئۆپێک پڵەس کەمکردەوە، لە مانگی ئابدا بڕی (1.8) ملیۆن بەرمیل بۆ (38.8) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا کەمیکردووە.
دابینکردنی نەوتی خاوی سعودییە بە بڕی (2.3) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، بەرهەمهێنان تەنها شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو، دوای ئەوەی هێرشەکان بۆسەر دامەزراوەکان بوو بە بەهۆی پەکخستنی پرۆسەی وەبەرهێنان.
هاوکات لە لایەکی دیکەوە، گروپە پەیوەندیدارەکان بە حوسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکان لە باب ئەلمەندێب و پاڵاوگەی جازان و دەستیان بەسەر بەندەری مۆچای یەمەندا گرت و ئەمەش مەترسییەکی زیاتری بۆ سەر هاتوچۆی دەریای سوور دروستکرد. هەروەها میلیشیاکانی عێراق بەدرۆن کۆمەڵگەی پرۆسێسکردنی نەوتی عەبقائیقیان بۆردوومان كرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، هۆكارێكی دیكەی كەمبوونەوەی خواستنە لەسەر وزە، بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، خواست لەسەر نەوت بە بڕی دوو ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزیووە، ئەمەش زیاترە لە پێشبینیەکانی پێشوو کە بڕی یەک ملیۆن و (600) هەزار بەرمیل نەوت بوو لە ڕۆژێکدا.
شەرەزایانی وزە، پێشبینی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی سووتەمەنیدا دووبارە بەرز ببێتەوە، لە ساڵی (2027)دا خواست لە (2.6) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە و ئۆپێکیش فراوانبوونی هاوشێوە بە (2.36) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبینێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment