عێراق ژمارەیەك كێڵگەی نەوتی نوێ دەخاتە بەردەم كۆمپانیا ئەمەریكییەكان ئابووری جیهان

نوچە نێت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق عێراق ڕایگەیاند، عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەدا حکومەتی نوێی عێراق بە نیازە کۆنفراسی بە‌‌غدا بۆ وزە ئەنجام بدات کە چەندین دەرفەتی گرنگی تێدایە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان.

ڕۆژی سێشەممە (2029/9/23) نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیادا هاتووە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی (HKN)ی ئەمریکی کۆبۆتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە کۆمپانیاکە کرد، هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و کارەکانیان خێراتر بکەن ، هەروەها کاتژمێرەکانی کارکردن زیاتر بکەن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان، هەروەها سەرۆک وەزیران  ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی عێراق بە نیازە (کۆنفرانسی بەغدا بۆ وزە ) ڕێکبخات و لە کۆنفرانسەکەدا کێڵگە نەوتییە نوێیەکان ڕادەگەینرێت کە دەرفەتی گرنگ بۆ کۆمپانیا جیهانییە گەورەکان دەڕەخسێنت بۆ کارکردن لە عێراق.

هاوکات عەلی زەیدی لەگەڵ دارین وودز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکدا هەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی هاوبەشی و هەماهەنگی لە بوارەکانی گەڕانی نەوت و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان کردەوە، بەجۆرێک میکانیزمی کارکردن  ڕێکبخرێت کە ببێتە هۆی زیادبوونی بەرهەم و وەبەرهێنانی باشتر لە سامانی نەوتی عێراق.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زیادکردنی بەرهەمی  نەوت لە عێراق عەلی زەیدی لەگەڵ جیهاد ئەزعور بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) کۆبوویەوە، بە ئامانجی چاکسازی دارایی و ئابووری لە حکومەتی عێراقدا، هەروەها لە کۆبووەنەوەکەدا تاوتووێی دۆخی ئابووری جیهانی و کاریگەری قەیرانەکان لەسەر بازاڕ و نرخی هەڵاوسان کرا.

لە هەمان کات حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجی بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە(81) مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیورۆک بە تەواوەتی ئابوورییە، عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەری ئابوورییە و ڕێگەی گەشەپێدانی هەیە، کار دەکات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گەرووی هورمز بۆ گەیاندنی نەوتی عێراق بە بازاڕەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین