وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هێرشی توند دەكاتە سەر ئەردۆغان تورکیە

نوچە نێت

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەخنە لە لێداونەکانی ئەردۆغان دەگرێت و رایگەیاندووە، "ئەردۆغان لە سنووری سووریا کوردانی بێتاوان کۆمەڵکوژ بە فەرمانی ئێران هێرش دەکات، تاوانبارێکی جەنگە و هەروەها هەوڵدەدات رێگڕی لەوەبکات کە ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی بکات."

رۆژی هەینی (28/حوزەیران/2024) ماڵپەری (گەل) بڵاویکردەوە، لەدوای ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ لوبنان دەربڕی، لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لەتوتێکدا لەوەڵامی ئەردۆغان دەڵێت، "شەرم بکە و بێدەنگ بە"

کاتز لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەردۆغان لەدژی ئێمە پشتیوانی خۆی بۆ چەکدارانی حیزبوڵلا دەردەبڕی، ئەردۆغان تاوەنبارێکی جەنگە و ڕێگری لە ئێمە دەکات بەرگریی لەمافی خۆمان بکەین و بەفەرمانی ئێران هێرش دەکاتە سەر سنووری سووریا و کوردە بێتاوانەکان کۆمەڵکوژ دەکات." 

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەداتەوە و رایگەیاندووە، "پۆستێکی ئاست نزمە و دەیانەوێت تاوانەکانی خۆیان پێ پەردەپۆش بکەن، ئەوپۆستەی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن بەرپرسێکەوەیە کە وڵاتەکەی بە تاوانی جینۆساید دادگای دەکرێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین