شلێر: چاوم لەوەیە کە بەرهەمەکانم بگاتە ئاستی بەرهەمە جیهانییەکان
نوچەنێت: ئافرەتان
شلێر، بەرهەمەکانی جوانکاری وەکو (شامپۆ، سابون، سیرۆمی قژ، سیرۆمی ڕوخسار، کرێم ، دژەخۆر، تینت- بریقەی لێو، ماسکی قژ، سکرابی پێست) درووست دەکات و بۆ درووستکردنیان سود لە گژوگیای کوردستان و بەرهەمە خۆماڵییەکان وەردەگرێت. ئەو خەونی ئەوەی هەیە کە ئەگەر هاوکاری بکرێت بەرهەمەکانی بگاتە ئاستی ئەو براندانەی کە ئێستا لە بازاڕەکان هەن.
ئەو کچە گەنجە، بە زمانی کوردی پێکهاتە و چۆنێتی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی لەسەر قتووەکان نووسیوە و دەڵێت" بەھۆی نەمانی متمانە بەو بەرهەمانەی کە لە بازاڕ هەن و زۆربوونی بەرھەمەبیانیەکان لەئێستادا، کە چاک و خراپی تێدایە، خەڵک متمانە بە-بەرھەمە ناوخۆییەکان دەکات و خواستیان لەسەرە. بۆئەوەی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانم باشتر بەرهەماکان بناسن، بە زمانی کوردی ئاماژەم بە پێکھاتەو چۆنێتی بەکارھێنان وسوودی ھەریەک لەبەرھەمەکانم داوە. ئەمەش وادەکات بەکارھێنەران ئاسانتر لەبابەتەکان تێبگەن".
سەبارەت بە شوێنێک بۆ درووستکردن و فرۆشتنی بەرهەمەکانی شلێر سوود لە دوکانێکی بچووک وەردەگرێت" دوکانێکم کردووەتەوە کە بەرهەمەکانمی تێدا درووست دەکەم و هەم تێیدا دەفرۆشم، هەروەها بە ڕێگەی ئۆنلاینیش دەفرۆشم و تا ڕاددەیەکی باش خواستیان لە سەرە، هەروەها نرخێکم بۆیان داناوە کە لە گەڵ باری دارایی ئێستای خەڵک بگونجێت".
لە بارەی ئەو کەرەستە خاوانەی کە بەرهەمەکانی لێ درووست دەکات، شلێر گوتی" لەبەرئەوەی بۆ درووستکردنی بابەتەکان، پشت بە ڕوەک و گژووگیای خۆڕسک ودەستکردی کوردستان دەبەستم، زۆرینەی کەرەستە خاوەکانم لێرە دەست دەکەوێ تەنیا بەشێکی کەمی نەبێت لەشارەکانی تری عێڕاق داوای دەکەم، هەرچەندە پەیداکردنیان تا ڕاددەیەک سەختە هەروەها نرخیشیان بەرزە".
ئەو کچە گەنجە چاوی لەوەیە کە لە داهاتوودا بەرهەمەکانی شان لە شانی ئەو براندە جوانکارییانە بدەن، کە ئێستا لە بازاڕدا هەن" داواکاریم لە حکوومەت هەیە بەوەی هاوکاربن لە فراوانکردنی پڕۆژەکەم، چونکە ئەگەر هاوکاری بکرێم توانای زیاترم هەیە، هەروەها داوادەکەم سنورێک بۆ هێنانی بەرهەمی بیانی دابنرێت بۆ ئەوەی خەڵک ڕوو لە بەکارهێنانی بەرهەمە ناوخۆییەکان بکات، دەرفەتی ئەوەمان بدەنێ کە خاوەن پیشە ناوخۆییەکان زیاتر بناسرێن، هەروەها حکوومەت دەتوانێت لە ڕێگەی کردنەوەی فێستڤاڵ بوار بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی ئێمە بڕەخسێنێت، چونکە ئەگەر حکوومەت هاوکار بێت بێگومان دەتوانم نوێگەری زیاتر لە بەرهەمەکانمدا بکەم و لە بازنەیەکدا نەمێنمەوە".
لە بارەی بیرۆکەی درووستکردنی بەرهەمی جوانکاری شلێر ڕوونیدەکاتەوە، کە خەون و ئامانجەکانی خۆی هەوێنی پڕۆژەکەن" خەون و ئامانجەکانی هۆکاری درووستکردنی پڕۆژەکەیە، هەروەها بەشداریکردنم لە خولی درووستکردنی ماددە پاککەرەوەکان کە لە لایەن ڕێکخراوی ppo ڕێکخرابوو، لە ئێستاda نزیکەی 30بەرهەمم هەیە کە بڕو ئاستی جیاواز درووستم کردوون. ئەندامانی خێزانەکەم، هەروەها ئەو کەسانەی کە بەرهەمەکانم بەکار دەهێنن هاندەر و پاڵپشتی گرنگمن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment