پارێزگارى هەولێر: نۆژەنکردنەوەى بازاڕى لەنگە لە قۆناغى کۆتاییدایە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى تەمووز/ 2024) ئومێد خۆشناو راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە سوپاسى هێزەکانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان دەکات، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە لە نزیکترین کاتدا نۆژەنکردنەوەى قەیسەرى تەواو بێت.
لە بەشێکى راگەیێندراوەکە هاتووە، "دوای ئەوەی لە ماوەى ڕابردوودا چەند ڕووداوێکى ئاگر کەوتنەوە لە شارى هەولێر ڕوویدا، کە دواین ڕووداو ئاگرکەوتنەوەکەى شەوی 2024.5.5ى بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر بوو، سوپاس بۆ "خودا" جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، هەر ئەوکات ڕامانگەیاند، لەو ئاگرانە بە گومانین ڕووداوی سروشتی و ئاسایی بووبێت، هەربۆیە هاوشاریان و هاوڵاتییانى خۆشەویستى شارەکەمان و دوکاندار و کاسبکارانى زیانلێکەوتووى بازاڕەکانمان دڵنییا کردووە، دەست بە ڵێکۆڵینەوە کراوە لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە و هەر کاتێک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە کۆتاهات، هەر کەس و لایەنێک لە پشتەوەى ئەو کارە بووبێت چاوپۆشی لێ ناکرێت و ئەنجامدەری تاوانەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین."
پارێزگارى هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، “ئەو گرووپە تیرۆرستییە، مەرامیان بوو گورزی کوشندە لە ئابووری هەموو خەڵک بدەن و دەست لە هیچ بازاڕ و شوێنێکى هەولێرى پایتەخت نەپارێزن و زیانى گەورە بە ژێرخانی ئابووری شارەکەمان بگەیەنن، بەڵام سوپاس بۆ خودا، کە توانرا بە لێهاتوویی و چاوکراوەیی هێزە ئەمنیەکان هەر زوو ئەو دەستە ڕەشە نەگریسە ئاشکرا بکرێت و تاونباران و ئەوانەشى لە پشت ئەو کارە تیرۆرستییە قێزەوەنە بوون ڕووى ڕەشیان بدۆزرێتەوە و بە سزایی عادیلانەى خۆیان بگەن."
دەربارەى کارى نۆژەنکردنەوەش ئومێد خۆشناو دەڵێت، “لە ئێستاشدا وێڕاى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى لەنگەى شارى هەولێر کە لە قۆناغى کۆتایدایە، لە هەردوو بەشى بازاڕی قەیسەری، قەیسەریی کۆن و قەیسەریی نوێ، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە گوژمەی (پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە لە رێگەی دوو کۆمپانیاوە و بەکارکردنى سێ شیفت و بە شەو و رۆژ نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە بەردەوامە، هەموو هەوڵێکى خۆشمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا و بەر لەوادەى تەواوبوونى ماوەى پڕۆژەکە، نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە بە کۆتابێت و لە زووترین کاتدا ئەوبەشەى بازاڕى قەیسەرى بە ڕووى هاوڵاتییان بکرێتەوە و کاسبکار و دوکاندارانى زیانلێکەوتووش بگەڕێنەوە سەرکار و کەسابەتى خۆیان.”

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment