بەشار ئەسەد  ئەردۆغان بێهیوا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا سەبارەت بە کۆبوونەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی، "هیچ کەسێک بیرلەوە ناکاتەوە کێشە دروست بکات لەگەڵ دراوسێکەی، بەڵام ئەمە بەواتای ئەوەنایەت بچینە دەرەوەی یاساکان."

دووشەممە (١٥/تەمموز/٢٠٢٤) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، لە تورکیادا تاوتوێی کۆبوونەوەی سەرۆکی تورکیا و سووریا  و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکرێت، ئەمرۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "وەکو هەمووجار کە ئاماژەمان بەوەکردووە هەرهەوڵێک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردووڵامان بێت ئێمە بەئەرێنی سەیرمان کردووە و ئەمەش شتێکی ئاساییە." 

ئەسەد ئاماژەی بەوەدا و گوتی، "هیچ کەسێک پێی خۆش نییە کێشە دروست بکات لەگەڵ دراوسێکەی بەڵام ئەمە بەواتای ئەوەنایەت بچینە دەرەوەی یاساکان و کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی ئەمنی بەرێوەچووە." 

سەرۆکی سووریا راشیگەیاند، "لەئێستادا بەهەوڵی هەندێک نێوەندگیر چەند کۆبوونەوەیەکی ئەمنی ئەنجامدراوە ئێمەش بە ئەرێنی بووین، وەکو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی پێکردبوو هیچ کۆبوونەوەیەکی نهێنی نییە و لەلایەن ئێمەوە وەک سووریا هیچ شتێکی شاراوە نییە و ئەگەر کۆبوونەوەیەک هەبێت ئاشکرای دەکەین." 

ئەسەد ئاماژەی بەوەشکرد و رایگەیاند، "کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ تورکیا پشتیوانی لە تیرۆر و کشانەوەی چەکدارانی تورک بەتەواوەتی لە خاکی سووریایە، ئەگەر لە دیدارەکانماندا باس لەسەر ئەو بابەتانە نەکەین کەواتە کۆبوونەوەکانیش بێ ئەنجام و شکست دێنێت لێرەدا کۆبوونەوەمان مانای چییە؟" 

لەدوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو کە دەتوانن هەرکاتەک بیانەوەێت بانگهێشتنامە بۆ سەرۆکی سووریا دەنێرن و رازین لەهەرشوێنێک بەنێوەندگیری هەر وڵاتێک لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆببنەوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین