سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كۆنسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ ئاب/ 2024) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا كه مارك سترۆ كۆنسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كۆنسوڵى پێشووى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ويش لاى خۆيه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له ديداره‌كه‌دا كۆنسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment