وەزیری بەرگریی تورکیا: داوامان لە ئەمەریكا كردووە ئێمە لەبری پەیەدە شەڕی داعش دەكەین
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە، ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا رەخنە لە پێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەمریکا بە یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگڕێت و دەڵێت، " لەسەرەتاوە شتێک نییە بەناوی یەپەگە ئەوان بەتەواوی پەکەکەن، هیچ ماقوڵنییە لەمە تێنەگەن، ئەوان دەڵێن پێویستمان بە هێزە بۆئەوەی لەگەڵ داعش شەڕبکەین من ئەمەم بەراستەوخۆ لەگەڵ هاورێیانی ئەمریکا باس کرد و گوتم تۆ بەراستی دەتەوێت لەگەڵ داغش شەڕبکەی گوتیان بەڵێ، منیش گوتم پێویستان بەچەند هێز هەیە ئێمە پێتانی دەدەین بەڵام ئەم جارە لەلایەن وانەوە هیچ دەنگێک نییە و ئێمە هەم دوو هاوپەیمانی ناتۆین و هەمیش هەستدەکەین گاڵتە بە مێشکمان دەکەین."
گولەر راشیگەیاند، "ئەو سیستەمەی هێنراوە بۆ پەیەدە دامەزراوە لەراستیدا بەرگریی ئاسمانی نییە بەڵکو لە باشووری سووریا بۆ پاراستنی بنکەو مووشەکەکانی خۆیانە لەدژی میلیشیاکانی ئێران، چەندین مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی پەیەدە دەکەن ئەمە لەلای ئێمە هەرگیز جێگەی قبوڵکردن نییە چونکە هەرکاتێک هێزی ئەمەریکا لەو ناوچانە نەمێنێت سیستەمەکە بۆ ئەو هێزانە بەجێدەهێڵن."
سەبارەت بە پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەشی گوتی، "دەتوانم بڵێم هەموو ئەو پارچەو شتانەی کە پێویستمانە بۆ دامەزراندنی پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەمان خۆمان لەتواناماندایە بەرهەمی بهێنین، ئەمەش سوودێکی گەورەی بەوڵاتەکەمان و هێزی سەربازی گەیاندووە."
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پەكەكە وەزیری بەرگریی تورکیا وڵاتەکەی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پەکەکە رایگەیاند، "بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستە یەکێتی بەردەوامە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە، بەداخەوە سەرەرای هۆشداریدانمان لە رێگەی وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری وڵاتاکەمان، هەروەها دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراقتش بەو پەیوەندییە نارەحەتە بەڵام کەسێک لەنێو یەکێتی بەردەوامی بەو پەیوەندییە دەدات."
گولەر ئاماژەی بەوەشکرد و گوتی، "هۆکاری داخستنی هێڵی ئاسمانی تورکیا و سلێمانی ئەم پەیوەندییەیە، لەکاتێکدایە حکوومەتی عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، دەیەوێت ئەو وڵاتە لەم رێکخراوانە پاک بکاتەوە، جێگەی قەبووڵکردن نییە لایەنێک ئەوەندە نزیک ببێتەوەعێرا، قیش زیانی پێگەیشتووە لەدەست ئەم رێكخراوانە پێگەیشتووە، هەربۆیە هیواخوازین ئەو کەسەی لەناو یەکێتی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە هەیە، دەستبەجێ کۆتایی بە پەیوەندییەکانی بێنێت و دۆستایەتی لەگەڵ تورکیا دروستبکات و ئەو كارە بۆی باشترە."
سەبارەت بە داخستنی چەند لایەنێکی سەربە پەکەکە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی، "ئەو پارتانەی داخراون دامەزراوەی پەکەکەن هەربۆیەش حکوومەتی عێراق دەستی بەسەر سەروەت و سامانەکەیان داگرتووەو ڕۆژی ئەمڕۆ شاندێکی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی هەواڵگیری و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی کۆدەبینەوە و بەردەوامی بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بەهەموو توانامان."
سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق رایگەیاند، "وەک ئەوەی پێشبینیمان کردبوو کارەکان بە ئەرێنی دەڕوات و ئەوەی پیلانمان بۆ داناوە دژی پەکەکە جێبەجێی دەكەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment