سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانان كرد
نوچە نێت
به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22/ئاب/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى، دۆخى ئه‌منیى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه "داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه‌یه و به په‌لاماره‌كانى له عێراق و سووریا، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام له ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌كات." هەروەها جه‌ختیان "له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاریكاریى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یماناندا كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دڵنیابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا "دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه خرانه به‌ر باس و داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرا."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه "كه هه‌رێمى كوردستان موكوڕه له سه‌رخستنى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هه‌روه‌ها ستایشى هاریكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌كه كرد."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زیری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و كۆنسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له "دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى پاراستنى سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له پشێوى و ئاڵۆزیى زیاتر" كرده‌وه.


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment