لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی فراوانی تایلاند کرا کوردستانی

نوچە نێت

شاندێكی فراوانی تایلاند بە سەرۆكایەتیی باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق سەردانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی كرد و هەردوو جەخت لە فراوانی پەیوەندییەكانی هەردوولا دەكەنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (29-8-2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق و شاندێکی بازرگانیی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا کە نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، سەرۆکی دیوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی شاندەکە، "ئامادەیی بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک نیشان دا، کە پەرە بە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی تایلاند بدات."

باڵیۆز پرۆنگسورە، لای خۆیەوە "هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیانی لە ئایندەدا خواست و بە بایەخەوە لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە سەرخستنیاندا، دوا."

هەروەها دەشڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "گفتوگۆ لەبارەی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا کرا و بایەخ و گرنگییان دووپات کرایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین