سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵیۆزى هیندستان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی چوارشەممە (چواری ئەیلوول/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له‌ پراشانت پیسێ، باڵیۆزى هیندستان له‌ عێراق كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس وپێزانینى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به‌ پیسێ كرد بۆ "ئه‌رك‌ و هه‌وڵه‌كانى له‌ ماوه‌ى كاركردنیدا له‌ عێراق له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست."

باڵیۆزى هیندستان لاى خۆیه‌وه‌ "سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ى له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا لێى كراوه‌، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا"، دووپات كرده‌وه‌.

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له‌ كۆبوونەوەكەدا كه‌ كونسوڵى گشتیى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان"، تاوتوێ كران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین