سەرۆک کۆماری ئێران داوایەكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان قبووڵ دەكات کوردستانی

نوچە نێت

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران ئاشكرای دەكات، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم مانگەدا دوای هاتنی بۆ بەغدا سەردانی هەولێر دەكات.

ڕۆژی یەكشەممە (هەشتی ئەیلوول/2024) نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بە رووداوی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (11-9-2024) بە سەردانی فەرمی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران سەردانی عێراق دەکات.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران ئاماژە بەوە دەكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پێیان ڕاگەیاندووە،  سەرۆك كۆماری ئێران دوای كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە بەغدا لەگەڵ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆککۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا نێچیرڤان بارزانی، پزیشکیانی بانگهێشتی هەولێر کرد.

سەردانی پزیشكیان بۆ هەولێر لە كاتێكدا، ڕۆژی (31-7-2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.

لە ڕاگەیێندراوەكەدا لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوە هاتووە، "سەرۆکكۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیكردەوە ئێران له‌ هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا."

هەروەها دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتیكردەوە هەرێمی كوردستان، ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا، هه‌روه‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له‌ کاتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراویدا بۆ‌ به‌غدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین