سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى پێشوازى لە سەلاحەدین ئەلینا رۆمانۆسکى, باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر باردۆخى عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنى پەرلەمان کرد.

ڕۆژی دووشەممە (9-9-2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و لە كۆبوونەوەكەدا، ستیڤن بینەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئاماژەی بە دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی "بۆ بەغدا كرد كە كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەر ڕوانگەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق و خوڵقاندنی كەشێكی ئیجابی بۆ مامەڵە لەگەڵ پرسە جیاجیاكان."

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەپێی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو و پێویستیی بەڕێوەچوونی كەمپێنەكان لە كەشێكی ئازاد و دوور لەگرژی كرا.

هەروەها دەشڵێت، پرسی مانەوەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین