سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ شاندێكى سه‌ربازیى به‌ریتانى كرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جەخت "له‌ گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌ پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان" دەكەنەوە.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11-9-2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ئیدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و  شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووریا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌."

لە كۆبوونەوەكەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌ پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان" کرد.

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان" ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین