خانمە هونەرمەندێکی دیاری کوردستان کۆچی دواییکرد
نوچەنێت: ئافرەتان
ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو 24/ئەیلول/2024) خانمە هونەرمەندی دەنگ خۆشی کوردستان، فەتانە وەلیدی کۆچی دواییکرد. ئەگەرچی بەهۆی نەخۆش کەوتن و نالەباری ژیانی بایەخی پێویست بە کار و بەرهەمەکانی نەدراوە، بەڵام 56بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە.
فەتانە وەلیدی، لە ساڵی 1953لە شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە. لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندویەتی. لە ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە. لە ڕێگەی حەسەن کامکار و محەممەد شەریف وەلیدیی باوکی فەتانە، ئاشنای جیھانی مۆسیقا بووە.تا کاتی کۆچی دوایی 56گۆرانی لە ڕادیۆی سنە و ڕادیۆی کوردیی کرماشان تۆمار کردووە، بەڵام تەنیا ئەلبومێکی بە ناوی بولبول لە بەردەستدایە.
فەتانە، یەکێک لە ژنە ڕێچکە شکێنەکانە لە گۆڕەپانی ھونەر و مۆسیقای کوردی، باوکی گۆرانیبێژ بوە و کەمانی ژەنیوە، کاتێک دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، تەمەنی تەنیا حەوت ساڵان بووە.
و بەشێک لە گۆرانییەکانی ھونەرمەند فەتانە بریتین لە ( ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری، لە ژین بێزارم، لای لای دڵم لای لە باغی سینەم، ئای لە دەس یارم ماڵی وێرانم، لە سەر ڕووی قامەتی یار، کەومل کەومل کەوملکە، ھاتەوە یارم یاری وەفادارم، بێ تۆ بیمارم، بێ دۆست و یارم، ئاوا بێمێھر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدار ئەبی، بەھارە فەسڵێکی خۆشە بەھارە).
ئەگەرچی تەمەنی هونەری ئەم ژنە دەنگ خۆش و هونەرمەندە مەزنە بەهۆی نەخۆشییەوە کەم بووە، بەڵام ئیلهام بەخشە بۆ دروست بوونی چەندین دەنگی تری ژن و پیاو، هەروەها گۆرانییەکانی لە لایەن هونەرمەندانی دیکە دەگوترێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment