ئەردۆغان و سوودانی لە نیويۆرک کۆبوونەوە هەواڵ

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ محمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیویۆرک کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/9/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵبڵاوی کردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردنی لە (79)هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک دوێنێ شەو بەیەکەوە کۆبوونەوە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا، لە کۆبوونەوەکە هەردوو سەرۆك پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق و پرسی ناوخۆیی و جیهانیان تاوتوێ کردووە. 

راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیدارەکە بە سوودانی رایگەیاندووە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی بۆ هەردوو وڵات گرینگە، هەروەها هەردوو وڵات هەنگاوی باشیانناوە بۆ باشترکردنی هاریکاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، هەردوو سەرۆک گفتوگۆیان لە مەترسیەکانی  بڵاوبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین