كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: كامێرای چاودێری لە بنكەكانی دەنگدان جێگر دەكەین
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ڕۆژی سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و کاروباری پەنابەران نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سیمینارێکدا باسی لە، "رێکارە شەفافەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەک چۆنیەتی تۆمارکردنی سکاڵا، چۆنیەتی ڕۆڵ گێڕانی نوێنەرانی سیاسی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا"كرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مەروان محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، بە ڕوون و فراوانی باسمان لە، "وردەکارییە جیاوازەکان، ڕێوشوێن، کەرەستەکان و میکانیزمی ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانمان کرد".
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن گوتیشی، "ڕێوشوێنی تووند دەگرینە بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، هیوادارین ئەم سیمینارە دەرفەتێک بێت بۆ بەشداربوون تاوەکو ئاڵوگۆڕی زانیاری زیاتر بکەن، زانیارییەکان بە لایەنەکانیان و هاووڵاتیان بگەیێنن، گرنگە باس لەوە بکەین کە ئەم هەڵبژاردنانە ڕێوشوێنی جیاوازیان تێدایە، بۆ نموونە دانانی کامێرای چاودێری لە بنکەکان و ناوەندەکانی دەنگداندا، هەروەها ژماردن بە دەستی و لە ڕێگەی ئەلیکتڕۆنییەوە".
مەروان محەمەد ئاشکراشی کرد، "تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دا بکەن کە کارتی بایۆمەترییان هەیە. ئەم پرسە پێشتر بۆ قەوارە سیاسیەکان، کاندیدەکان، میدیاکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕوون کراونەتەوە کە کۆمیسیۆن ئەم شێوازە پەیڕەو دەکات".
لە (26)ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێكی هەرێمی، (20)ی تشرینی یەکەمی (2024) دیاری کرد وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای کرد، "بانگەشەیەکی ئارام و شارستانییانە بەڕێوەبچێت، دووپاتی کردەوە پێویستە ڕێز لە ثێگەی ئافرەتان بگیرێت".
بڕیارە (100) پەرلەمانتاری نوێ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێن کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، کورسییەکان بەم شێوەیە دابەش کراون:
- (34) کورسی لە هەولێر، لەم ژمارەیەدا یەکێک بۆ مەسیحییەکان و یەکێکی تریش بۆ تورکمانەکانە،
- (38) کورسی لە سلێمانی، لەم ڕێژەیەش کورسییەک بۆ مەسیحییەکان و یەکێک بۆ تورکمانەکانە.
- (3) کورسی بۆ هەڵەبجە تەرخان کراوە.
- (25) کورسی بۆ دهۆک کە یەکێک بۆ مەسیحییەکانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment