سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ یادى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیادا كرد کوردستانی

نوچە نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (8-10-2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى یادى ڕۆژى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئه‌ڵمانیادا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌ هۆتێلى دیڤان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حکوومی و حزبیی هه‌رێمى كوردستان، دیپلۆماتكاران و میوانان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزباییى ئه‌و یاده، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان" دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا "خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ به‌شداریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نیشان دا و جه‌ختی له‌ پشتگیری و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا"‌ کرده‌وه‌.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ڕێکه‌وتی سێی ئۆکتۆبه‌ره‌، له‌ دوای 1990‌وه‌ هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین