وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پەیوەندى بە سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچەنێت:
ئێوارەى هەینى (23)ى نیسانى (2021) سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى لەلایەن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا، کە هەردوولا جەختیان گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش کردۆتەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى مسرور بارزانى و ئەنتۆنى بلینکن گفتوگۆ دەربارەى گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کراوە.
هەر بەپێى ڕاگەیێندراوەکە سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دەڵێت داوامان لە وەزیری دەورەی ئەمەریکا کردووە پشتگیریی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری تەکنیکی و هانی سەرمایەگوزاریی ئەمەریکاش لە هەرێمی کوردستان بدات.
هەروەها دەشڵێت، داوامان لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە یارمەتیدانی هەولێرو بەغدا بگێڕێت بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی، وە حکومەتی هەرێم چاوەڕێ دەکات بەغدا بە زووترین کات، شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێت. پابەندبوونی حکومەتی هەرێمیشمان بە یاساکە دووپات کردەوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment