سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: كوردستان پێویستی بە حیزبێكی بەهێزی وەك پارتی هەیە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی (190)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵبژاردنی (20)ـی ئۆكتۆبەری بە گرنگ ناوبرد و ڕایگەیاند، سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە سەركەوتنی كوردستانە.

ئەمڕۆ شەممە (12/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سەرخستنی لیستی (190)ـی پارتی لە پارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی گوتارێكی پێشكەش كرد.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە وتارەكەیدا گوتی، "هیچ پیلان و هێزێك نەیتوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بشكێنێت" و "بە پشتگیری خەڵكی كوردستان بەرەو پاشەڕۆژێكی گەش دەچین."

ڕوو لە جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە دەڤەری بادینان سەرۆك نێچیرڤان ئاماژەی بەوە كرد، "پەیوەندیی پارتی و بادینان پەیوەندییەكی مێژوویی و شۆڕشییە، هیچ بنەماڵەیەك لە بادینان نییە، كە چیرۆكێكی لەگەڵ خەبات و تێكۆشانی پارتی نەبێت." 

داواشی لە هاووڵاتییان كرد دەنگ بە لیستی (190)ـی پارتی بدەن، چونكە "چونكە كوردستان پێویستی بە حیزبێكی بەهێز هەیە، ئەو حیزبەش پارتیە" هەروەها "سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی كورستانە، سەركەوتنی پارتی مسۆگەركردنی ئارامی و ئاوەدانیی كوردستانە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین