كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق: 160 سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی کوردستان تۆمار كراوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تشرینی یەكەم/2024) نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆی (6) هەزار و (318) وێستگەی دەنگدان، تەنها لە (26) وێستگە لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك كێشە هەبووە.
ئەو بەرپرسەی بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەكات، (160) سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار كراوە.
سەبارەت بەو دەنگانەی پوچەڵ كراونەتەوە، نەبەرد عومەر ئاشكرای دەكات، دەنگی پوچەڵ زۆرە، لە هەولێر (97) هەزار لە سلێمانی (90) هەزار، دهۆکی (18) هەزار دەنگی پوچەڵ هەیە.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، لە کوردستان بەشداری کردنی دەنگدان زیاتر بوو، بە بەراورد لەگەڵ (2021) ئەو ڕیژەی دەنگی پوچەڵەش تەواوە، لە (2021)، تەنیا (197)هەزار دەنگی پوچەڵ هەبوو، بەڵام ئەمجارە (208) هەزار دەنگی پوچەڵ هەبووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment