سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى كرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم له‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆبووەوە و هەردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.

ڕۆژی چوارشەممە (30/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیێشوازی لە  موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم له‌ په‌رله‌مانى عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخى گشتیى وڵات، "هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقیان" تاوتوێ كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، ئه‌لسامه‌ڕائى، "پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ستایشى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه‌ و سه‌قامگیریى وڵات پته‌وتر ده‌كات."

پرسی مه‌ترسییه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، داكۆكییان "له‌ تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ كێشه‌ و شه‌ڕ و ململانێكانى ‌ناوچه‌كه‌ و دوورخستنه‌ى وڵات له‌ لێكه‌وته‌كانى"، كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین