سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق كۆبوونەوە، باڵیۆزی هۆڵەندا "پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان" كرد.

ڕۆژی چوارشەممە (30/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ جانێت ئالبێردا باڵیۆزى نوێى شانشینى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق، كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى"، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ ئالبێردا "خۆشحاڵیى خۆى به‌ سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هەروەها پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان"، كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزى هۆڵه‌ندا، جه‌ختیان "له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ بواره‌ جیاكاندا، كرده‌وه‌‌ و ستایشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌یمانیى نێوده‌ڵه‌تیى دژى داعشدا و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، كرا.

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌وه"‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین