سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى باڵیۆزى ژاپۆن ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (10/تشرینی دووەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازیی له‌ ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ كار و هه‌وڵى به‌ڕێز باڵیۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنیى ژاپۆنى له‌ پشتگیریكردنى‌ سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست."

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى ژاپۆن، "سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا"، دووپات كرده‌وه‌.

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین