سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيران دەكات کوردستانی

نوچە نێت

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (2024/11/10) سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيران له‌ هه‌ولێر کۆبوونەوە سەرۆک نێچیرڤان لە دیدارەکە، "ستايشى ڕۆڵى نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا  ، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لاى خۆيه‌وه‌ ڕه‌شنوودى، "سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان."

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر جه‌ختيان، "له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین