هەوڵدان بۆ هەموارکردنی ئەم یاسایە ڕەهەندی سیاسی هەیە
نوچەنێت: ئافرەتان
نوچەنێت: بۆچی لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای188ی ساڵی 1959 دەدرێت؟
زیبا تەها: ئەو ھەوڵانەی کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق بۆ ھەمواری یاسای باری کەسی ھەیە، دەتوانم بڵێم ڕەھەندێکی سیاسی ھەیە و دیارە، کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان پشتیوانی دەکرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاشخانە فیکرییەی سەرکردایەتی ئەو ئاراستەیە دەکات و لەو چوارچێوەدا ڕوانینی بۆ کاروبارەکانی تایبەت بە باری کەسی ھەیەتی، کە باوەڕی تەواوی بە حوکمی مەزھەب ھەیە، لە بری یاسا مەدەنییەکان، بۆیە دەیەوێت بنەماکانی مەزھەبەکەی بۆ باری کەسی بکات بە یاسا و مۆرکی یاسایی لێبدات.
نوچەنێت: ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە تێپەڕبێت، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی عیراقی چی دەبێت؟
زیبا تەها: بەدڵنیاییەوە ھەر لە سەرەتای وروژاندنی ئەو بابەتە و پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی، ناڕەزایی بەرەیەکی فراوانی لێ کەوتەوە، بە تایبەتی ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و مافی ئافرەتان ، ناڕەزایەتییەکانیش هەتا دێت زیاتر دەبێت، ئەمەش لە سۆنگەی ئەوەی ئەو ڕێکخراو و ناوەندانە ھەموارکردنی ئەم یاسایە بە ترسناک بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراقی وەسف دەکەن و پێیان وایە، کە شیرازەی کۆمەڵگە تێکدەدات و زۆربەی ئەو مافانەی کە چەندین دەیەیە واتە لە کاتی دەڕچوونی یاسای باری کەسی ژمارە 188 ی ساڵی1959 ئافرەتی عێراقی بەدەستی ھێناوە، لێی وەردەگرێتەوە. ھەر لە گەڕانەوە بۆ مەزھەب، بەشودانی منداڵ، لێسەندنەوەی مافی بەخێوکردنی منداڵ و زۆر بابەتی دیکەش، بۆیە ھەر خۆی لە خۆیدا ھەمواری ئەم یاسایە، ناڕەزایی تەواوی ئافرەتانی عێراقی لی دەکەوێتەوە و بەدڵنیاییەوە ھیچ مرۆڤێک نییە، پێی خۆش بێت مافی لی وەبگیرێتەوە. ئەمە جیا لەوەی کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی فرە نەتەوە و ئایین و ئاینزایە، یاسای باری کەسی عێراقیش بە یەکێک لە یاسا پێشکەوتووەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە دادەنرا، بۆیە ھەموارکردنی لەم شێوەیە، گەڕانەوە و پاشگەزبوونەوەیە لەو مافانەی دەیان ساڵە بەدەستھاتوون.
نوچەنێت: ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە لە پەرلەمان تێپەڕێت، کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت؟ کاریگەرییەکانی چی دەبن؟
زیبا تەها: بەڵێ کاریگەری دەبێت، بەو پێیەی ھەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، تەنانەت تێکەڵیمان ھەیە لە ڕووی سنوری جوگرافی و دانیشتوانیش، ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی پیاو ڕەنگە بچێت لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ بەپێی ئەو یاسایەی، کە ھەوڵ دەدرێت ھەموار بکرێت، کاروبارەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئەمانە و مەترسی دیکەش ھەن و ھیچ باشییەک لەوەدا نییە، یاسایەکی لەو شێوەیە جێبەجێ بکرێت لە دەوڵەتێکدا، کە ئێمەش بەشێکین لە چوارچێوەکەیدا.
نوچەنێت: هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی خۆی لە کاریگەرییەکان بپارێزێت؟
زیبا تەها: ھەرێمی کوردستان یاساکانی خۆی جێبەجێ دەکات و تەنانەت چەند بڕگە و ماددەیەکی یاساکەی لە بەرژەوەندی ئافرەت ھەموار کردووەتەوە، واتە ھەرێمی کوردستان کار بە ھەموارەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکات. دیارە ناتوانێت ڕێگری لەو ھەموارە بکات کە لە پەرلەمانی عێراق ھەوڵی بۆ دەدرێت، بەڵام ئێمە دەبێت ھاووڵاتیانی خۆمان ھۆشیار بکەینەوە لەوەی ھیچ کات پەنا نەبەنە بەر جێبەجێکردنی ھاوسەرگیری لە دادگاکانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ھاوکات وەکو ڕێکخراوەکانیش ھاوسۆز بین لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ ڕێگەگرتن لەو ھەموارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment