زانیاری نوێ لە بارەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان بڵاوکرایەوە
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە (16/تشرینی دووەم/2024) دەستەی ئاماری هەرێم چەندین ڕێنمایی نویی بۆ سەرژمێری گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بلاوکردەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، "هاوکاری هاووڵاتیان پێویستییەکی گرنگە لە پرۆسەکەدا".
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان:
سه‌رژمێریى گشتیى دانیشتوان و ئاڤاهییا
سه‌رژمێریى گشتى له هه‌موو عێراق و له هه‌رێمى كوردستان له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بەپێی ئەو قۆناغانەی ماون:
1ـ پڕكردنه‌وه‌ى تۆمارى خێزان: بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له ڕۆژانى 17 و 18 و 19، 11/2024/سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێره‌كانیش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانیارییه‌كى سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆرى بینا، ژماره‌ى خیزانه‌كانى نێو بینا، ناوى سیانیى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دایك و باوكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌یوه‌ندیى كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دایكبوونیان.
2ـ له 20 و 21 11/2024 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، سه‌ردانى هه‌موو بیناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12ی شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22/11/2024، فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و هیچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
3ـ له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونى له‌دایكبوون یان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
4ـ پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نیشتیمانیى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت، چونكه له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانیارییه‌كان لێیان داوا ده‌كات.
هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکوو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
5ـ دواقۆناغ له 2024/11/22 بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و دیسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانیارییه‌كانى پرسیارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، كارى مه‌یدانیى سه‌رژمێرى كۆتایى پێ دێت.
6ـ زانیارییەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی و بە پێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە. بۆیە، هاوکاریی هاووڵاتییان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان دەبێ بە پلەی یەکەم، چونکە لە ئەنجامدا حکومەت دەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشتبەستن بە داتای ورد.
7ـ سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان ژ (5988) لە 14/11/2024، نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (34160) لە 14/11/2024 و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (364) لە 14/11/2024، هەمان ئەم ڕێنوێنییە جێبەجێ دەکرێ و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لەوێ سەرژمێری بکرێن.
دەستەی ئاماری هەرێم
16/11/2024

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment