سەرۆك بارزانی: قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارجن کوبیاک باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق "پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە سەرۆک بارزانی کرد. هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێم هەبوو، ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری ڕۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکەدا دەکات و پۆلەندا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت."
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراقی کرد و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە."
سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، "کە هەروەک چۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ڕاشیگەیاند خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی داهاتوو و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment