سەرۆکی هەواڵگریی ئیسرائیل بەنهێنی سەردانی تورکیا دەکات هەواڵ

نوچە نێت

شین بێت، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بە نهێنی سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (جمهوریەتبڵاویکردەوە، لەم دواییانە سەرۆکی هەواڵگری تورکیا بەنهێنی سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ سەرۆکی (میت)ـ کۆبوویەتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوە سەرچاوەیەک ئاگادار لە سەردانە ئاشکرای کردووە، لە دیدارەکە هەردوولا، "جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان کردووە بۆئەوەی تورکیا هاوکار بێت لە ئاڵوگۆری بارمتەکان و ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس."

لەلایەکی تر باس لەوە دەکرێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ وەزیرانی باڵا و سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان کۆبووتەوە بۆ هەوڵەکانیان سەبارەت بە رزگارکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە میدیکانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، لەکاتی کۆبوونەوەکە ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاگادارکرایتەوە لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەواڵگری ئیسرائیل و تورکیا، هەر لەو کۆبوونەوەیە ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەوانەی ئیسرائیل تاوانبار دەکەن بەوەی کە ڕێککەوتن ناکەن ئەوا زیان بە دانوستاندنەکانی هەردوولا دەگەیەنن."

لەلایەکی دیكەوە ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای حەماس بەتایبەت خەلیل حەیە، سەرۆکی غەززە، قەتەریان بەجێهێشتووە و چووینە تورکیا. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوی تورکیا ئەو هەواڵەی رتكردۆتەوە  ئاماژەی ئاماژە بەوە دەكات، "ئەندامانی حەماس جار جارە سەردانی تورکیا دەکەن، ئەوەی باس دەکرێت کە مەکتەبی سیاسی حەماس بەتەواوی گواسترابێتەوە بۆ تورکیا دوورە لە ڕاستی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین