پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە دهۆك بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچە نێت

سبەی كۆڕبەندی (مێپس2024)  بە بەشداری سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیی كوردستان و بەرپرسانی ناوخۆ و بیانی، لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی هەینی (22/تشرینی دووەم/2024) پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بە بەشداریی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی (مێپس2024) ڕاگەیاند،  سبەی نزیکەی (124) ئەکادیمیست لە (40) وڵاتی جیاوازە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەم بەشدار دەبن.

کۆڕبەندی (مێپس2024) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی ناوخۆ و بیانی، توێژەر و مامۆستایانی زانكۆ لە كۆڕبەندەكە بەشدار دەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین