ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا".

ڕۆژی یەکشەممە (24/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، "پەسەندکردنی ئەنجامی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند".

ڕۆژی یەکشەممە (20)ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. (%72)ی هاووڵاتیانی هەرێم بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد.

بە گوێرەی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەی كورسیی پارت و لایەنەكان بەمشێوەیە بوو:

 پارتی دیموكراتی كوردستان (39) كورسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  (23) كورسی

نەوەی نەوێ (15) كورسی

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان (7) كورسی

ڕەوتی هەڵوێست (4) كورسی

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان (3) کورسی

بەرەی گەل (2) كورسی

گۆڕان (1) كورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان (1) كورسی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین