سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى له دووباره كردنه‌وه‌ى كاتێدرالى نۆتردام دەكات
نوچە نێت
ئێواره‌ى ڕۆژی شه‌ممه (هەشتی كانونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ڕێبه‌رانى جیهان له پاریس، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دووبارە کردنەوەی كاتێدرالى مێژووییی نۆتردامدا کرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بانگهێشت و بەشداریکردنی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، "نیشانه‌ى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندیى پته‌وى نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها گرنگیى ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نیشان ده‌دات."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "جگه له په‌یوه‌ندیى دیپلۆماسى، هاریكاریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى كولتووریدا، بوارێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌رێمى كوردستان له چه‌ندین بوارى چالاكییه ڕۆشنبیرییه‌كان و شوێنه‌واردا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌ره‌نسییه‌كاندا، هاوكاریى نزیكیان هه‌یه."
هه‌ر له‌باره‌ى به‌شداریكردنییه‌وه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له په‌یامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئێكس، ده‌ڵێت: "ئه‌م ئێواره‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌ركرده‌كانى دیكه له پاریس، به‌شداریم له ڕێوڕه‌سمى دووباره كردنه‌وه‌ى كاتێدرالى ناودارى نۆتردامدا كرد. ئه‌م ڕووداوه مێژوویییه، موكوڕیمان له‌سه‌ر پاراستنى میراتى هاوبه‌شى مرۆڤایه‌تیمان نیشان ده‌دات. پیرۆزبایى له هاوڕێم سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره ناوازه‌یه."
ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیێندراوەكەدا، دواى کۆتاییهاتنی ڕێوڕه‌سمه‌كه، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، له كۆشكى ئێلیزێ ئاماده‌ى ئێواره‌خوانێك بوو كه سه‌رۆك ماكرۆن بۆ میوانان و به‌شدارانى ڕێوره‌سمه‌كه، ئاماده‌ى كردبوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment