ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌ و سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى له‌ توركیا داخست هەواڵ

نوچه‌نێت

دواى به‌ جینۆسایدناساندنى كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ توركیا رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ باڵیۆزخانه‌ و سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كانى ئه‌مریكا له‌ توركیا داده‌خرێن وه‌ك خۆپاراستنێك له‌ دژى ناڕه‌زاییه‌كان كه‌ به‌هۆى دانپێنانى ئه‌مریكا به‌ جینۆسایدى ئه‌رمه‌ن دروست ده‌بێت.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ توركیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ باره‌گاى باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵخانه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌ره‌ و ئیزمیر داده‌خرێن. له‌ ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك رووبه‌ڕووى ناڕه‌زاییه‌كان ببنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا دروست ده‌بێـت.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا هۆشداریشى به‌ ئه‌مریكییه‌كانى توركیا داوه‌ له‌وه‌ى گردنه‌بنه‌وه‌ و وریا بن.

دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كانى له‌ ساڵى 1915 وه‌ك جینۆساید ناساند، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى توندى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى توركیا دروست كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین