سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كاكەییەكانی كوردستان و جیهان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سیشەممە (14/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی جەژنی قەولتاس بڵاوكردەوە و دەڵێت، "به‌گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌، جه‌ژنى قه‌ولتاس له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى كاكه‌یى له‌ كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر شوێنێكى جیهان بن، پیرۆز ده‌كه‌م."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، "هیوادارم هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى و كامه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده‌ به‌ سه‌ر به‌رن."

سەرۆك نێچیرڤان ڕاشیگەیاند، "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ خوشك و برایانى كاكه‌یى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانیان ده‌بین و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردەیى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین