سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک لە كۆبوونەوەیەكدا جەخت "له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، دەكەنەوە.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (15/كانوونی دووەم/2025) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى سووریا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

هه‌ردوولا هاوڕا بوون هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووەدا، "له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ ئاڵۆزى و پشێوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین