سەرکردەیەکی تاڵیبان: زوڵم لە ژنان دەکەین
نوچەنێت: ئافرەتان
ئەمڕۆ دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) شێر عەباس ستانیکزای، جێگری وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە مەراسیمێکی دەرچوونی خوێندکارانی ئایینیدا لە پارێزگای خۆستی ئەفغانستان گوتی " داوا لە سەرکردایەتی تاڵیبان، دەکەین کارێک بکات ھەمووان بتوانن بخوێنن و لە خوێندن سودمەند بن، هیچ بیانوویەکی شەرعی بۆ ئەم ڕێگرییە نییە".هەروەها گوتی" پێویستە کۆت و بەندەکان لەسەر ژنان لە ژیانی گشتی و تایبەتدا لاببرێن".
دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی (2021)تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ئەگەرچی لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە دان بە دەسەڵاتەکەیدا نەنراوە، بەڵام حووکمی ئەفغانستان دەکەن.
لە ڕێکەوتی (20/12/2022)وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان، بە فەرمی خوێندنی کچانی لە پەیمانگە و زانکۆکان قەدەغەکرد، هەروەها چوونی ژنان بۆ مەلەوانگە، شوێنەگشتییەکان قەدەغەیە، هەتا بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی گشتی بەبێ کەسی مەحرەم و گەشتکردنی ژنانی بە تەنیا قەدەغەکرد.
ستانیکزای، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لە گوتارەکەیدا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە جیهان ڕەخنە لەو کۆت و بەندانە دەگرێت کە تاڵیبان خستوویەتییە سەر ژیانی ژنان، هۆکاری دان نەنانی جیهانیش بە حکوومەتی تاڵیبان بۆ مامەڵەی توندی ئەم حکوومەتە لەگەڵ ژنان دەگەڕێنێتەوە "ئەمڕۆ ئێمە نادادپەروەری بەرامبەر (20) ملیۆن کەس لە کۆی (40) ملیۆن دانیشتوانی ئەفغانستان دەکەین. لە مافەکانییان بێبەشمان کردوون. دەرگای زانکۆ و پەیمانگەکانمان بەڕوویاندا داخستووە. کاتێک دەیانەوێ هاوسەر هەڵبژێرن ڕێگرییان لێدەکەین و دەست دەخەینە ناو ژیانی تایبەتییانەوە، بەبێ ئەوەی هیچ بیانوویەکی شەرعی هەبێت".
ئەگەرچی لە سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئایینی تاڵیبان، ژیانی ئافرەتانی بە ئامانج گرتووە، بەڵام بەم دواییانە ئاخونزادە کۆمەڵێک ڕێنمایی و بڕیاری دیکە دەردەکات کە لە هەموویاندا ئافرەتان بە ئامانج دەگرێت. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی، کە ستانیکزای چەندین لێدوانی توند دەربارەی ئەم بڕیارانە بدات.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، بە توندی سەرکۆنەی کۆتوبەندەکانی تاڵیبانییان لەسەر ژنان دەکەن، بەڵام ئەوان بەبێ گوێدانە قۆناغی پێشکەوتنەکانی ژیانی مرۆڤایەتی، ژیانیان لەم وڵاتە گەڕاندووەتە سەردەمێک کە خەڵک بەم پێشکەوتن و دەستکەوتە زانستییانە ئاشنا نەبووە، ئەوەش بەردەوام ناڕەزایی لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەفغانستان و جیهان لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوە: بى بى سى فارسى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment