حكومه‌تى هه‌رێم بۆ بودجه و وشكه‌ساڵى كۆده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسان، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا باس له كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كات و كه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى هه‌فتانه‌یه و تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێك ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ى میدیاى و زانیارى روونى كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك ده‌بێت.
كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ـ خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
ـ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.
ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران:
١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).
٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
٣. خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment