سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: پەسندكردنی یاسای بودجه‌ى گشتیى هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و، ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بوون."

ڕۆژی دووشەممە (سێی شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه."

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و، ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بوون.

سوپاس و پێزانینى تایبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانى كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ و مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له‌ شاندى دانوستانكار و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.

ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارین ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ و به‌ زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاریى پرسى مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین.

 نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/2/3

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین