سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
نوچە نێت
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منیى عێراق و سووریا و جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش كرده‌وه."
هەروەها له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "ده‌رباره‌ى دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌وه ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فیرقه‌ى سێ و چوارى پێشمه‌رگه‌یان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكییان له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment