دڵشاد شەهاب هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچە نێت

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی میونشن رایگەیاند، "پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان یەکگرتن و ڕۆڵی کارا لە بنیاتنانی سووریای نوێدایە، هیواخوازین ئەو ڵێداوانە ئەرێنیانەی لە ئیدارەی نوێی سووریاوە دێن رەنگدانەوەی لەو وڵاتەش هەبێت."

ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) ماڵپەڕی (peama kurd) بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە (61)هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی کۆنفرانسەکە لەگەڵ چەند سەرکردەیەک و بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "تادێت گۆرانکاری خێرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، گۆرانکاریی درامیکی وا تێدا روو دەدات هەندێک جار لە پێشبینیەکانیش خێراترن، هەرێمی کوردستان وەک پێگەیەکی دەستووری و یاساییەوە وەکو هەرێمێکی فیدراڵ لەچوارچێوەی عێراقدا، بەڵام لەهەمانکاتدا خاوەن تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە بە تایبەت بەشداریکردنی کارای هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر و وە لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی جیهانی دەتوانین بڵێن بۆ دەیەمین جارە هەرێمی کوردستان بەشداری لەم کۆنفرانسە دەکات و سەرۆک نێچیرڤان بارزانیش شەشەمین جارە بەشداربێت."

لەبارەی گرینگی پێگەی هەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسی میونشن دڵشاد شەهاب دەڵێت، "چونکە  هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە، سەرۆکی هەرێمی كوردستان پرسی سووریا لەگەڵ بەرپرسان لە میونشن تاوتوێدەکات، سەرۆک نێچرڤان بارزانی  پێشیوایە بەردەوامی هێزی هاوپەیمانان بۆ پارێزگاریکردن لە ئاشتی ناوچەکە زۆر گرینگە و هەرێمی کوردستان خاوەن تایبەتمەندی و پێگەیەکی گرینگە لە جیهان."

 وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات و گوتی، "یەکبوون و بەشداری کارایان لە بنیاتنانەوەی سوریای نوێدا هەبێت و هەندێک لەو ئاماژانەی کە دەرکەوتون لە ئیدارەی نوێی سووریاوە پەیامی ئیجابین و هیواخوازین و چاوەرێین کە ئەو پەیامانە ڕەنگبداتەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین